سوریا.. ئیسرائیل بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد

شه‌وی رابردوو

شه‌وی رابردوو ئیسرائیل كۆگایه‌كی هه‌لَگرتنی چه‌كى له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق له‌ سوریا و فرقه‌ی یه‌كی لیوای نه‌وه‌دو یه‌كی سوریای له‌ ناوچه‌ی كسوه‌ی باشووری پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ بۆردوومانكرد .

هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌هات كه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی جۆڵان و ده‌نگۆی گه‌یشتنی‌ ژما‌ره‌یه‌ك بارهه‌لَگری چه‌كی ئێرانی بۆ سوریا له‌ میدیاكان بڵاوبوویه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ رێگای پێنج هێرشی مووشه‌كی كۆگایه‌كی چه‌ك و بنكه‌یه‌كی مه‌شقكردنی سه‌ربازی له‌ دیمه‌شق بۆردوومانكردووه‌.

روانگه‌ی سووری ئاشكراشی ده‌كات كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ حه‌وت كه‌س كوژراون، كه‌ سێیان سه‌ر به‌ سوپای سوریا و چواریشیان سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانن.