ئه‌نجوومه‌نى پیرانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی له‌ دژی تره‌مپ په‌سه‌ندكرد

پەسەندکردنی ئەم یاسایە به‌ پەیامێکی هەڵە بۆ ئێران و دوژمنانی دیکه‌ داده‌نرێت

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دژی تره‌مپ پرۆژه‌ یاسای دیموكراته‌كانی بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران په‌سه‌ندكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یاسا پێویسته‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا واژۆی له‌سه‌ر بكرێت. 

هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تره‌مپ مافی ڤیتۆ دژ بە پڕۆژە یاساکە بەکاربهێنێت، بەڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤیتۆکەی تره‌مپ پێویستی به‌‌ سێ له‌سه‌ر دووی ده‌نگی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی پیران و كۆنگرێس هه‌یه‌ تاكوو ڤیتۆی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت بكرێته‌وه‌. 

وەکو وەڵامێک بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە، لایەنگران و خودی دۆناڵد تره‌مپیش ده‌ڵێن، پەسەندکردنی ئەم یاسایە به‌ پەیامێکی هەڵە بۆ ئێران و دوژمنانی دیکه‌ داده‌نرێت.  

لەدوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراقدا و کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەلایەن ئەو وڵاتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە بڕیارێکی پەسەندکرد کە تێیدا دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لە دژی ئێران سنوردارکرد و پرۆژەیاساکەش دوای ناردنی بۆ ئەنجوومەنی پیران ئەمشەو بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.