بۆ ناسینه‌وه‌ی دوژمن له‌مه‌یدانی جه‌نگدا سوپای ئه‌مریكا په‌نا ده‌باته‌ به‌ر چاویلكه‌ی زیره‌ك

شتێكی جیاواز به‌سه‌ربازه‌كان ده‌به‌خشێت

سوپای ئه‌مریكا به‌نیازه‌ به‌هه‌زران چاویلكه‌ی زیره‌ك بۆ سه‌ربازه‌كانی بكڕێت، تا له‌میدانی جه‌نگدا به‌ ئاسانی دوژمنه‌كانیان بناسنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی گۆڤاری پۆپپیولار میكانیكس، سوپای ئه‌مریكا پلانی داناوه‌ 40 هه‌زار چاویلكه‌ی زیره‌ك به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازه‌كانی له‌مه‌یدانی جه‌نگدا بكڕێت.

هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئارمی تایمز-ی سه‌ربازی رایگه‌یاندووه‌، چاویلكه‌كان شتێكی جیاواز به‌سه‌ربازه‌كان ده‌به‌خشێت و وایان لێده‌كات كه‌ زۆر ووریا تربن له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ و هێزی ئه‌وه‌یان پێ ده‌به‌خشێت ، كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرایان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا هه‌بێت.

شایانی باسه‌ چاویلكه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌رهه‌مهێندراون.

355

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز