ئیكه‌ر كاسیاس گۆڵپارێزو ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كاندید ده‌كات
كاسیاس كه ئێستا له ڕیزی یانه‌ی پۆرتۆ دایه، له په‌یامێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌پاڵێوێت كه بڕیاروایه له مانگی ئایار تا تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو سازبكرێت
كاسیاس به‌ڵێنیشیدا له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاستی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه، جێگای باسه كاسیاسی ته‌مه‌ن سیی و هه‌شت ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا سێسه‌دوچلونۆ یاری به درێسی یانه‌ی شاهانه ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و نازناوی له ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ستهێناوه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش دوو نازناوی جامی یۆرۆی له ساڵانی دووهه‌زاروهه‌شت و دووهه‌زارودوانزه‌و نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروده‌ی بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها پێنج ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك بۆته خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهان -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.