یه‌كگرتووی خولی ئیسپانیا به‌فه‌رمی بڕیاریدا ڕێگه به یانه‌ی بارسێلۆنا بدات له ده‌ره‌وه‌ی مێركاتۆی زستانه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه واژوو بكات له شوێنی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی عوسمان دێمبلی كه به‌هۆی پێكان بۆ ماوه‌ی پتر له پێنج مانگ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ڕیزی بلاوگرانا داده‌بڕێ
به‌گوێره‌ی بڕیاری یه‌كگرتووی لالیگا، ئیداره‌ی بارسێلۆنا ده‌توانێت له ماوه‌ی پانزه ڕۆژ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی نوێ واژووبكات، ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌بێت له خولی ئیسپانیا بێت یان له ڕیزی هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت
جێگای باسه یه‌كگرتووی لالیگا ڕێگه به هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی مێركاتۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك واژوو بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆی ده‌ركه‌وت یاریزانێكی یانه‌كه به‌هۆی پێكانێكی سه‌خت بۆ ماوه‌ی پتر له پێنج مانگ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.