ئۆتۆمبێلێك ژماره‌یه‌ك گوند بێ كاره‌با ده‌كات

شۆفێره‌كه‌روبه‌رووى رێكارى یاسایی ده‌كرێته‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كردوه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى شه‌وی 2/17 كاتژمێر یه‌كى شه‌و له‌نزیك گوندى شیخ عوبێد ئۆتۆمبێلێك خۆى كێشاوه به‌ستوونى كاره‌باو بووه‌ته هۆى پچڕانى هێڵی كاره‌بای چه‌ند گوندێك.

ئه‌ندازیار عه‌لادین صدیق به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای دوكان رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌نزیك گوندى شیخ عوبید ئۆتۆمبێلێكى خۆى كێشاوه به‌ستوونى كاره‌بادا، بووه‌ته هۆى پچڕانى كاره‌بای هێڵی كاره‌باى گونده‌كانى كانى مازوو، شێخ مه‌نسوریان، كانى وه‌تمان، باداوان و گونده‌كانى كڵاو سوران و قه‌سرۆك.

وتیشی: تیمه‌كانمان سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى هێڵه‌كه‌ن و شۆفێره‌كه‌ش روبه‌رووى رێكارى یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز