به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00 ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ئـ . ر . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1974 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی گوندی (شاروش) سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌وته‌ی براكه‌ی له نزیك ماڵی خۆیان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داری وشك بووه و پاش ئه‌وه‌ی چۆته‌سه‌ر دارێك بۆ لێكردنه‌وه‌ی په‌له وشكه‌كانی به‌ربۆته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.