Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:26

یادی 19 ساڵەی شەهید کردنی فرەنسۆ هەریری کرایەوە

ئامادەبووان گوڵی سووریان لە شوێنی شەهید بوونی دانا و ڕێز و وەفایان بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشاندا
کوردستان TV
100%


سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 18 ی شوباتی 2020،بە ئامادەبوونی ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی كوردستانی و عێراقی و د.فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر و ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان  لە نزیك مزگەوتی سپی شاری هەولێر و لەسەر شەقامی 60 مەتری،یادی 19 ساڵەی شەهید كردنی تێكۆشەری كورد فرەنسۆ هەریری كرایه‌وه‌ كە لە بەرەبەیانی 18 ی شوباتی 2001 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا شەهید كرا.

لە مەراسیمی یادكردنەوەكە،ئامادەبووان گوڵی سووریان لە شوێنی شەهید بوونی فرەنسۆ هەریری دانا و ڕێز و وەفایان بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشاندا.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.