ئاسایشی لوبنان: هه‌وڵێكی به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یروت پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

له‌رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی لوبنان رایگه‌یاند: هه‌وڵێكی به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یروت له‌رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ پووچه‌ڵكرایه‌وه‌و پلاندارێژه‌ری هێرشكه‌ش ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ پێشتر به‌یعه‌تی به‌داعش داوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی لوبنان كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌و پێشتر به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵڵا تونسی، كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش، كاری بۆ خانه‌ تیرۆریستییه‌كانی لوبنان كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار