عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه داوا ده‌كات كار ئاسانی بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بكرێت و ئاسته‌نگه جددی و دروستكراوه‌كان تێبپه‌ڕێندرێت.
هه‌روه‌ها عه‌بدولمه‌هدی هۆشداری ده‌دات له‌چوونه نێو بۆشایی ده‌ستووری تازه به‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی عێراق، په‌رله‌مانی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌دوای به‌رواری 2-3-2020 هیچ به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی له‌ئه‌ستۆدا نامێنێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.