شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی چه‌خماخه‌ی سه‌ر به قه‌زای دوبزی رۆژئاوای كه‌ركووك.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه هێرش ده‌كاته سه‌ر ماڵێك و له په‌نجه‌ره‌وه ده‌سترێژی گوللـه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌كات.
له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گوندی چه‌خماخه چوار هاووڵاتی شه‌هیدبوون و سیێ دیكه‌ش برینداربوون، دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كانیش تیرۆریسته‌كان به ئاڕاسته‌ی حه‌ویجه هه‌ڵاتوون و خۆیان حه‌شار داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.