چۆن به‌ دروستی ده‌مامك ببه‌ستین

ره‌نگداره‌كه‌ی شین و سه‌وزه‌كه‌ی ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت و رووه‌ سپییه‌كه‌شی له‌ ژووره‌وه‌ بێت

ئا: شه‌هلا ره‌شید

زۆر جار تووشی كۆكه‌ و سه‌رماتێچوون ده‌بین، یا كه‌سانی ده‌ورووبه‌رمان تووشی ده‌بن له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ ماسك (ده‌مامك) ببه‌ستین، به‌ڵام نابێت له‌ به‌ستنی هه‌ڵه‌ بكه‌ین، كاتێك ماسك ده‌به‌ستین رووه‌ ره‌نگداره‌كه‌ی شین و سه‌وزه‌كه‌ی ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت و رووه‌ سپییه‌كه‌شی له‌ ژووره‌وه‌ بێت.

چونكه‌ رووه‌ سپییه‌كه‌ شێداری هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌گه‌ر بكۆخین یا بپژمین، رووه‌ سپییه‌كه‌ هه‌ڵده‌مژێت و رێگه‌ نادات بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و تووشی كه‌سانی دیكه‌ بێت. رووه‌ ره‌نگداره‌كه‌ی شێداری دوور ده‌خاته‌وه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بكۆخێت، بپژمێت یا خوێن و ده‌ردراوی دیكه‌ی له‌شی به‌ رووی تۆدا بهاوێژێت ئه‌وا هه‌ڵینامژێت و زیانی بۆ ته‌ندروستی كه‌سانی دیكه‌ نابێت، ده‌بێ سه‌ری ماسكه‌كه‌ به‌ جوانی له‌سه‌ر لووتتان بنوشتێنه‌وه‌ تا هیچ كه‌لێنێكی نه‌بێت، له‌ ژێره‌وه‌ش ماسكه‌كه‌ جوان رابكێشینه‌ بن چه‌ناگه‌تان.

كاتێك ماسكه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌م و لووتمان لاده‌به‌ین نابێت ده‌ستمان له‌ به‌شه‌ ره‌نگداره‌كه‌ی بكه‌وێت، پاش لابردنی پێویسته‌ ده‌سته‌كانمان بشۆین.