پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا : له‌دوو رووداوی ته‌قه‌كردنی جیادا بۆ سه‌ر دوو كافتریا 9 كه‌س كوژران

هێزه‌كانی پـۆلیس هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ ده‌ده‌ن

پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: له‌ ئه‌نجامی دوو هێرشی چه‌كداری جيادا بۆ سه‌ر دوو كافتریا و شوێنی كێشانی نێرگه‌له‌ له‌ شارۆچكه‌ی هاناوی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری فرانكفورت 9 كه‌س كوژراون.

پـۆلیس باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی هێسن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌ به‌ كاتی خۆجێی ڕایگه‌یاند له‌ كاتژمێر 10 شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارێك یان چه‌ند چه‌كدارێك له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاری هاناو له‌ ناوچه‌ی هیوماركت ته‌قه‌یان به‌ نێو كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشانی Midnight shisha bar Hanauكردووه‌ و پاشان به‌ ئۆتۆمبیلێك ڕۆیشتوون به‌ره‌و مه‌یدانی كورت- شوماخه‌ر له‌ ناوچه‌ی كیسیلشتات و له‌وێش ته‌قه‌یان له‌ كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشانیArena Bar & Café كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س كوژراون. دواتر به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ هه‌ڵهاتوون.

له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پـۆلیس هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ر یان ئه‌نجامده‌رانی هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

به‌پـێی زانیاریـیه‌كان هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ زیاتر ڕه‌وه‌ندی عه‌ره‌بی له‌ شارۆچكه‌كه‌ ڕوو له‌و دوو كافتریایه‌ ده‌كه‌ن.

هێشتا ڕوون نیـیه‌ ئایه‌ كه‌سانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ڵمانی له‌ پشت هه‌ردوو هێرشه‌كه‌وه‌ بوون یان نا.

سه‌رچاوه‌ / فرانس پرێس+ ده‌نگی ئه‌مریكا

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
13,473,263
گیان له‌ده‌ستدان
581,584
چاکبوونەوە
7,867,948
تووشبووان
9,786
گیان له‌ده‌ستدان
352
چاکبوونەوە
5,404
تووشبووان
81,757
گیان له‌ده‌ستدان
3,345
چاکبوونەوە
50,782