له‌ سلێمانی برێكی زۆری ده‌مامكی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كاتێك ده‌مامك ده‌كرن ئاگاداری به‌سه‌رچوون بن


دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی ئێران هاووڵاتیان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی، به‌شێك له‌و كه‌س و بازرگانانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵزانیوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته‌ گران فرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه‌ به‌سه‌رچوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاتووه‌، لیژنه‌كانی به‌دواداچوونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له‌ به‌دواداچونێكیاندا ئه‌مرۆ (شه‌مه‌ 22-2-2020) سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كردوه‌، له‌سه‌ردانه‌كاندا ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌مامك كه‌ به‌سه‌رچون.

لێره‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كاتێك ده‌مامك ده‌كرن ئاگاداری به‌سه‌رچون بن، ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا له‌ سلێمانی ده‌مامكیان كریوه‌ سه‌یری رێكه‌وته‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رچوو بوو بیگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێیان كریوه‌و رێكاری یاسایش بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ده‌خه‌ڵه‌تێنن.