بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە ئەحمەد گلی دەكات

هاوخەمی دۆست و ئاشنایانتانین


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، ئەحمەد گلی
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(حەسیبە ئەحمەد رۆستەم)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان و خزمانی گلی دەكەین، هاوخەمی دۆست و ئاشنایانتانین و خودای گەورە ئارامی و دڵنەواییتان پێببەخشێت و دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢٢ـی ٢ـی ٢٠٢٠