بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی خه‌و زڕانیان هه‌یه‌ ..

رێگای 4-7-8 وات لێده‌كات له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌خوله‌كێكدا بخه‌ویت

رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن له‌ راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ رێگای هه‌ناسه‌دانی ئاسان وا له‌هه‌موو كه‌سێك ده‌كات له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ خوله‌كێكدا خه‌وی لێبكه‌وێت، رێگاكه‌ش به‌ 4-7-8 ناسراوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: رێگای 4-7-8 له‌لایه‌ن كه‌سانێكی زۆر په‌سند كراوه‌ كه‌ تووشی خه‌وزڕان ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌م رێگایه‌ تاقی بكاته‌وه‌ له‌ رێگای گۆڕینی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌.

زه‌سه‌ن روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ رێگای هه‌ناسه‌دانه‌كه‌ له‌رێگای لوته‌وه‌ ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 4 چركه‌ هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یت، دواتر بۆماوه‌ی 7 چركه‌ هه‌ناسه‌دان راده‌گرێت، پاشان بۆ ماوه‌ی 8 چركه‌ هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یت و ئه‌م كرداره‌ بۆ ماوه‌ی چوار جار دووباره‌ ده‌كه‌یته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن-ی بریتانی