هۆزێکی عێراقی بەهۆی کۆرۆناوە ماچکردنی لە بۆنەکاندا هەڵوەشاندەوە

لە سنووری پارێزگای موسەننا


هۆزی ئالبو جەیاش لە سنووری پارێزگای موسەننا باشووری عێراق بڕیاریدا کە وەک گرتبەری رێوشوێنێک بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیتر لە بۆنەکاندا بە ماچکردن پێشوازی لە میوانەکان نەکەن و تەنها تەوقەیان لەگەڵدا بکات.

لەوبارەوە ئەندامی دەستەی هزر لە هۆزی ئالبو جەیاش، مەنافی جەیاشی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرۆکهۆزەکەمان، راجح رەحیم لە ترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەبڕیارێک دابونەریتی پێشوازیکردن لە میوانەکان بە ماچکردن لە سەرجەم بۆنەکان لەنێو هۆزەکەماندا هەڵوەشاندووەتەوە و تەنها رێگە دەدرێت تەوقە لەگەڵ میوانەکان بکرێت".

مەنافی جەیاشی ئەوەشی گوت "سەرجەم ئەندامانی هۆزەکەمان بەم بڕیارە خۆشحاڵن، جگە لەوەش پاڵپشتی لە رێوشوێنەکانی حکوومەت دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ترسناکە"

لە عێراق و وڵاتانی دیکە لە کاتی بۆنە و پێشوازیکردن لە میوانەکاندا، گرنگی زۆر بە ماچکردن دەدرێت.

پپێشتر عێراق رایگەیاند بەهۆى مەترسی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەراوزە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران داخستووە.

هەروەها وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیانووە کە هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانى لەگەڵ ئێرانی هەڵپەساردووە.

تا ئێستا حکوومەتی عێراق تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای رانەگەیاندووە.