وەزارەتی ناوخۆ: رێگە بە هاوڵاتیانی تایلەند و كۆریا و ژاپۆن نادرێت بێنە هەرێمی كوردستان

چەند بڕیارێك ده‌ركرا

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان  چەند بڕیارێكی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد و رایده‌گه‌ێنێت  كە رێگە بە هاوڵاتیانی تایلەند و كۆریا و ژاپۆن نادرێت بێنە هەرێمی كوردستان.

 وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەو هاوڵاتیانەی لە 2020 سەردانی چین و ئێران كۆریا و ئیتاڵیایان كردبێت پشكنینیان بۆ دەكرێت.

 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان  راشیده‌گه‌ێنێت ،  داوا لە هاوڵاتیان دەكەین سەردانی نەجەف و كەركوك نەكەن.