له‌ئێران ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رز بوویه‌وه‌

تا ئێستا تاران نه‌یتوانیوه‌ رێگه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگريَت

ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌ ئێران ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆته‌ 22 كه‌س .

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون به‌رزبۆته‌وه‌و گه‌یشتۆته‌ 141 كه‌س.

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د مه‌هدی جۆیا، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا تاران نه‌یتوانیوه‌ رێگه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێت.

شایانی باسه‌ دوێنێ ئاژانسی سكای پرێس رایگه‌یاند له‌ئێران 468 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 9 هه‌زار كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  رزگار

ژێده‌ر/ ئێرنا