سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌ حوكمى برگه‌ى (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى (7)و بڕگه‌ى (سێیه‌م ) له‌ماده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

1