له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو

له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - وارماوا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/2/2020 له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - وارماوا له‌ نزیك گوندی میره‌دێ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا سپۆرتاج ڕوویداو له‌ ئاكامدا بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی2  هاووڵاتی و برینداربوونی كه‌سیكی دیكه‌.

12