وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند

هه‌موو پشكنینه‌كان نیگه‌تیڤ و ئاسایی بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی 24 كاتژمێری رابردووی گومانلێکراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگەیاندووە: "خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکانی گومانلێکراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو کەوا نێگەتیڤە و خاڵی بوون لەم ڤایرۆسە".

جەختیشکراوەتەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دایە و تەندروستی هاوڵاتیانمان لە سەرووی هەمووانە.