Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:02

له‌ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناوه‌ هاووڵاتیان ئاگریان له‌بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی به‌ردا

به‌رپرسان تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌شاری قوم بۆ ناوچه‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ به‌رپرسانی ئێران تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌شاری (قوم ) گواستۆته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌یان، ناڕازییان ئاگریان له‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی گه‌ڕه‌كێكی شاری به‌نده‌ر عه‌باس له‌ باشووری ئێران به‌ردا.

هاووڵاتیانی نیشه‌جێی شاری ته‌وحید وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌به‌رده‌م بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌و ئاگریان له‌به‌شێكی بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ به‌ردا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فاتیمه‌ نه‌ورۆزیان، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ زانكۆی زانستی پزیشكی رایگه‌یاندووه‌ ، كه‌ هیچ تووشبوویه‌ك له‌بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ بوونی نییه‌.

7

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

RT

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.