وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

له‌باره‌ى بوونى چه‌ند تیمێكی گه‌رۆك بۆ پشكنینى هاوڵاتیان

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ تیمێكی گه‌ڕۆكیان هه‌بێت بۆ پشكنینی هاووڵاتییان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا . دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌یج له‌ سۆشیال میدیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ گو ایه‌ تیمی گه‌رۆكی پشكنین له‌ هه‌رێمی كوردستان دانراون بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان پشكنن

 دكتۆر محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ تیمیكی پشكنینی پزیشكی گه‌ڕۆك دانه‌نراوه‌ تاوه‌كو هاووڵاتیان بپشكنن .

 دكتۆر محه‌مه‌د قادر جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ هه‌موو پێداویستی و ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پشكنین له‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌به‌رده‌ستن . 

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌ .