كۆییه‌كان خه‌ڵاتی ئاڵتونیان له‌ شانۆدا به‌ده‌ستھێنا

حه‌وت وڵات به‌ «١٣» نمایشی شانۆییی شه‌قام به‌شدار بوون

گروپی شانۆ بۆ شانۆی شه‌قام – كۆیه‌ به‌شداری له‌ «چواره‌مین خولی دیداری نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی قه‌گار»ی  له‌ تونس كرد.

گروپه‌كه‌ به‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن "وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی وڵاتی تونس"ـه‌وه‌ به‌شداری له‌ «چواره‌مین خولی دیداری نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قامی قه‌گار»ی كرد؛ شایانی باسه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا حه‌وت وڵات به‌ «١٣» نمایشی شانۆییی شه‌قام به‌شدار بوون.

گروپی شانۆ بۆ شانۆی شه‌قام- كۆیه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی كۆیه‌ به‌شدارییان كرد؛ گروپه‌كه‌ به‌ "شانۆییی نامه‌كانی ده‌ریا" له‌ بیرۆكه‌ و ده‌رهێنانی "هونه‌ر تاهیر"، نواندنی "د. كه‌یفی ئه‌حمه‌د و فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ده‌مین" و به‌ یاوه‌ری ژه‌نیار "ڕه‌وه‌ز مه‌ولوود" توانییان خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئاڵتونی وه‌ك باشترین به‌رهه‌م به‌ده‌ست بهێنن، كه‌ خه‌ڵاتی به‌رزترین پله‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌ بوو.

Ktv