توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی دیكه‌ی سووپای سوریای خسته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مه‌ چواره‌م فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌ له‌اوه‌ی 72 كاتژمێری ڕابردوو ده‌خرێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ئادار، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی توركیا له‌جۆری F-16 له‌ ئاسمانی پارێزگای ئیدلب خرایه‌ خواره‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ چواره‌م فڕۆكه‌ی جه‌نگیی سوپای سووریایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوودا له‌ ئاسمانی ئیدلب ده‌خرێته‌ خواره‌وه‌.