زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مایكرۆوه‌یڤ

پیكهاته‌ی كیمیایه‌كانی خۆراك ده‌گۆری

بێگومان مایكرۆوه‌یڤ یه‌كێكه‌ له‌و ئامێرانه‌ی كه‌ له‌ زۆربه‌ی ماڵه‌كان هه‌یه‌ و سوودی لێوه‌رده‌گرن بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌كان به‌ڵام بێگومان ئه‌و ئامێره‌ كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ پێی نه‌زان گه‌ر تۆش له‌ به‌كارهینه‌رانی ئامیری مایكرۆوه‌یڤی له‌ ماله‌كه‌ت له‌ ئه‌مرۆوه‌ واز له‌ به‌كارهینانی بێنه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ :

 

۱- هه‌ر خۆراكیك به‌ مایكرۆوه‌یڤ گه‌رمبكریته‌وه‌ نزیكه‌ ی ٦٠-۹٠٪ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دا.

 

۲- هۆكاریكه‌ بۆ دروست كردنی پیكهاته‌ی زیانبه‌خش كه‌ مرۆڤ دووچاری نه‌خۆشی مه‌ترسی دار ئه‌كاته‌وه‌.

 

۳-پیكهاته‌ ئه‌ندامیه‌كانی خۆراك ده‌گۆری و به‌مه‌ش كیشه‌ بۆ سیسته‌می هه‌رس له‌ مرۆڤ دا دروست ئه‌كا.

 

٤- پیكهاته‌ی كیمیایه‌كانی خۆراك ده‌گۆری كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سیسته‌می به‌رگری له‌ش دوچاری لاوازی ده‌بیت.

 

٥- به‌ پیی تویژینه‌وه‌كان زۆر خواردنی خۆراكه‌ گه‌رم كراوه‌كان به‌ مایكرۆوه‌یڤ مه‌ترسی توش بون به‌ شیرپه‌نجه‌ی كۆ ئه‌ندامی هه‌رس زیاد ئه‌كا.

 

٦- ده‌بیته‌ هۆی تیكشان و له‌ ناوبردنی هه‌مو جۆره‌كانی ڤیتامین له‌ ناو خۆراك به‌مه‌ش مرۆڤ هیچ سودیكی له‌ خواردنیان دست ناكه‌ویت.

 

۷- گه‌رمكردنه‌وه‌ی گۆشت و شیر به‌ مایكرۆوه‌یڤ هۆكاریكه‌ بۆ دروستبونی پیكهاته‌ی مه‌ترسی دار كه‌ هۆكارن بۆ شیرپه‌نجه‌ له‌وانه‌ (نتروسودیسانولامین).

 

۸-به‌هۆی گۆرانكاری له‌ پیكهاته‌ی خۆراك كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بی له‌ سر لیمفه‌ گرییه‌كانی مرۆڤ تیبینی : هه‌ردو سوپای ئه‌مریكی و رووسی به‌كارهینانی مایكرۆوه‌یڤیان له‌ ناو سوپاكه‌یان قه‌ده‌غه‌كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك.

ژێده‌ر: تێك ئای