یانەی سۆران راهێنەری نوێى دیاری کرد

دوای ئەوەی رەفیق سەعید دەستی لەکارکێشایەوە

یانەی سۆران بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانەی ئارارات ئەنوەر محەمەد واژووکرد.

یانەی سۆران دوای ئەوەی رەفیق سەعید دەستی لەکارکێشایەوە لە راهێنەرایەتی یانەی سۆران، دەستەی کارگێری یانەکە بریاریدا ئەرکی مەشق و راهێنان بە ئەنوەر محەمەد بسپێرێت.

شایه‌نی باسه‌ بریاریە سبەی یه‌كشه‌ممه‌ دوای نیوەرۆ لە کاتژمێر 2:30 خولەک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە میدیاو راگەیاندکاران راهێنه‌ره‌ نوێه‌كه‌ بناسێندرێت، پاشان یەکەم مەشق راهێنانی بەیاریزانانی یانه‌ی سۆران بكات.