به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زی

به‌هۆی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆناوه‌یه‌

دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م كه‌سی تووشوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی توركیا به‌های دراوی ئه‌و وڵاته‌ دابه‌زینی زیاتری تۆماركرد، رۆژی چوارشه‌ممه‌ توركیا یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده‌ی ڕاگه‌یاند دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های لیره‌ی توركی ده‌ركه‌ووت و به‌هاكه‌ی دابه‌زاند، به‌جۆرێك ئێستا سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ شه‌شسه‌د و بیست هه‌زار لیره‌ی توركی ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێش تۆماركردنی یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ شه‌شسه‌د و دوازده‌ هه‌زار لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.