Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:34

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ باره‌ی ژماره‌ی پشكنین له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی  حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ باره‌ی ژماره‌ی پشكنین له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیاوازی ئه‌و ژمارانه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

سەبارەت بە ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە رۆژانە ئەنجام دەدرێت و رادەگەیه‌ندرێت، ئەو پشکنینانە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانە جیاوازی دەبێت لە ژمارەی ئەو پشکنینانە ئەوەش بە گوێرەی بوونی کەسانی گومانلێکراو و هاووڵاتیانی کەرەنتین کراو، بۆ نموونە دوێنی و پێرێ لە هەولێر ژمارەی پشکنینەکان زۆربوون لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆری بەرکەوتووی پزیشکێکی شاری هەولێر کە پێشتر دەستنیشانکرا بە تووشبووی ئەو نەخۆشیە، هەروەها پەیوەستە بە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە ماوەی کەرەنتینیان تەواو دەبێت و دەبێت لە کۆتا رۆژدا پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

وەزارەتی تەندروستی

15 ئازار 2020

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.