حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی تۆماركرا

دەرەنجامی نوێ ...


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌واڵی تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا کە منداڵێکی کچ تەمەن 5 ساڵانە دانیشتوی ناحیە تەکیەیە.