توركیا.. ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 4 كه‌س

ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ 359 كه‌س

ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ توركیا بۆ چوار كه‌س به‌رز بووه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ 359 كه‌س. 

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ وەزیرى تەندروستیى توركیا، فەخرەددین كۆجا، سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رایگه‌یاند، نه‌خۆشێكمان له‌ده‌ستدا كه‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵ بوو، پێشتریش نه‌خۆشێكی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا و به‌داخه‌وه‌ تێكڕای ئه‌وانه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بووه‌ به‌ چوار. 

كۆجا، لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەرەوە، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاند، له‌ كۆی 1981 پشكنین كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا كراوه، 168 یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌، ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان كه 191 بوو گه‌یشته‌ 359 كه‌س. 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
103,662
گیان له‌ده‌ستدان
3,391
چاکبوونەوە
73,153
تووشبووان
597,774
گیان له‌ده‌ستدان
12,834
چاکبوونەوە
543,720
تووشبوون
85,064,542
گیان له‌ده‌ستدان
1,845,376
چاکبوونەوە
60,209,176