له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل هه‌موو ڕێوشوێنى ته‌ندروستى و ئه‌منى گیراوه‌ته‌به‌ر

سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبۆنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا


ڕاگه‌یێندراوێك له‌ كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل

ئاگادارى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ جمۆجۆڵى بازرگانى له‌ ده‌روازه‌ى سنورى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل به‌رده‌وامه‌.

کامی کەمال گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌پێى بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتن و چوونى گه‌شتیارى (مسافر) له‌ ئێستادا ڕاگیراوه‌ به‌هۆى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان بەمەبەستی رێگیرى كردن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا.

گوتەبێژی کۆمـەڵگا گوتیشی: خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل هه‌موو ڕێوشوێنى ته‌ندروستى و ئه‌منى له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆناو هه‌ر كارێكى نایاسایى و قه‌ده‌غه‌كراو (قاچاغ) به‌شێوازێكى تۆندۆتۆڵ جێبه‌جێ كراون و چاوپۆشى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ هیچ جمۆجۆلێكی له‌م چه‌شنه‌ ناكرێت.

هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگییه‌كى به‌هێز و به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل و كۆمه‌ڵگاى خابورى لایى وڵاتى توركیا، سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبۆنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو هه‌ركارێك قاچاغ و نایاسایى.