ره‌نگه‌ كۆرۆنا كۆتایی به‌كاروانی وه‌رزشی فیدرێر بهێنی

له‌به‌رده‌م بریارێكی چاره‌نووس سازدایه‌

رۆجێری فیدریری سویسری له‌به‌رده‌م بریارێكی چاره‌نووس سازدایه‌، چونكه‌ له‌شوباتی رابردوو ئه‌و تێنسزانه‌ سویسریه‌ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ژنۆی ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ خانه‌ی چوارمی پۆلینی جیهانی دابه‌زی

 فیدریر دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌پێی پلان و پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان ئه‌م تێنسزانه‌ جیهانه‌ له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ یاریگاكان، به‌ڵام بلاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كرجنی خێرای ڤایرۆسی گۆرۆنا ره‌نگه‌ چاره‌نووسی ئه‌م یاریزانه‌ له‌جیهانی تێنس به‌كۆتابێنێت، فیدرێر پێشبینی نه‌ده‌كرد تا ته‌مه‌نی سی و پێنج بۆ سی و شه‌ش سالی درێژه‌ به‌كاروانی وه‌رزشی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه‌ توانی تا ته‌مه‌نی سی و هه‌شت سالی به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌رجه‌م پێشبركێكه‌ جیهانیه‌كان

 له‌ئێستاشدا ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانی جیهانی ئیفلیج كرد، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت رۆجێر فیدریر بریاری وازهێنانی خۆی له‌یاریكردن بدات، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن ئاستی هه‌ر یاریزانێك روو له‌دابه‌زین ده‌كات، شایه‌نی باسه‌ رۆجرێری سویسری له‌ ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی چه‌ندین نازناوی گه‌وره‌ی له‌ پاله‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ست هێناوه‌ .