له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ %85 ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا تۆماركراون

له‌وانه‌یه‌ ئه‌مریكا ببێته‌ سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: له‌24 كاتژمێری رابردوودا له‌%85 ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا( كۆڤید 19) بوون، له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا تۆماركراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژێك به‌ناوی رێكخراوه‌كه‌ پێشبینی كردووه‌ رێژه‌ی مردن كه‌ له‌ ئێستا گه‌یشتۆته‌ 14هه‌زارو 510 كه‌س بۆ زیاتر به‌رزبێته‌وه‌.

گوتیشی: له‌ ئێستدا ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر به‌خێرایی له‌ئه‌مریكا بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ ببێته‌ سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌و حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌ ئیتاڵیا كه‌متربۆته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /rt+ رویته‌رز