ژمارەی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆرۆنا له 400 هەزار نزیک دەبێتەوه
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 16 هەزار و 750 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆمار كراون.
رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له جیهان له 395 هەزار کەس تێپەڕیووه و له چەند رۆژی رابردوو ژمارهی تووشبووان له ئەوروپا و ئەمەریکا ژمارەیان زۆر بەرزبووەتەوه.
بەپێی دوایین ئامار، تاکو ئێستا لە جیهان ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 400 ههزار نزیك دهبێتهوه.
لهو ژمارهیهش تاوهكو ئێستا زیاتر له 17 ههزار گیانیان له دهستداوه و زیاتر له 103 ههزاریش چاكبوونهتهوه.
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرنا لە بەریتانیا هەشت هەزار کەسی تێپەڕاند و گەیشتە هەشت هەزار و 77 کەس.
وەزارەتی تەندروستی کەنەداش ژمارەیەکی نوێی توشبوون و مردن بەکۆرۆنای راگەیاندو تێیدا هاتووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 25 حاڵەت و توشبووانیش بۆ دوو هەزار و 187 حاڵەت بەرزبۆەتەوە.