راهێنەرى یانەى گەڵەتەسەڕاى توركی فاتیح تەریم تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو

فاتیح تەریم: ژێر دەستێكى متمانەپێكراوم دڵتان لام نەبێت

پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ راهێنەرى یانەى گەڵەتەسەڕاى توركى فاتیح تەریم بە ئەرێنى دەرچووە.

راهێنەرى سەركەوتووى تۆپى پێى توركیا و یانەى سوور-زەردى تەمەن ٦٦ ساڵ، لە روونكردنەوەیەكیدا لە رێگەى تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند:

" لە ئەنجامى ئەو پشكنینەى بۆم كرا پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنام ئەرێنى دەرچووە. لە نەخۆشخانە لە ژێر دەستێكى متمانەپێكراوم. دڵتان لام نەبێت. لە نزیكترین كات ئاگامان لەیەك دەبێت".