Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 14:47

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چه‌ند بریارێکی ده‌رکرد

بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، لە ڕۆژانی (یەک شەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن
کوردستان TV
#7
100%


ئەمشەو 2020.3.25 بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

کۆبوونەوە بڕیاریدا:-

1- بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، لە ڕۆژانی (یەک شەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن لەکاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەکو (1)ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.

2- نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین بەهەمانشێوەی بانکە ئەهلییەکان، ڕۆژانی (یەک شەممە و چوار شەممە) لەکاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەکو (3)ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن، هەروەها نووسینگەکانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی (60) مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان بکەنەوە.

-لەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئاسایش و بازگەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێویستە ئەم بڕیارەی سەرەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر جێ بەجێ بکەن.

بەپێویستی دەزانین جارێکی تر، سوپاسی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتووچۆ، پاسەوانی سنوور، لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی هێزەکانی ناوخۆ بکەین، کە ماندوونەناسانە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵساون و شەو و ڕۆژ هەموو توانای خۆیان لەپێناوی پاراستنی هاوڵاتیانی شارەکەمان خستۆتەگەڕ.

هەروەها سوپاسی زۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و هێڵی گەرمی 122 و تاقیگەی پشکنینی کۆرۆنا و کارمەند و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و سەرجەم کارمەندانی تەندروستی دەکەین کە لەسەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون و دڵسۆزانە کارەکانی خۆیان ئەنجامدەدەن.


سوپاس بۆ هەماهەنگی داواکاری گشتی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر.
سوپاس بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی و هەموو دەزگاکانی تری خێرخوازی و خێرخوازان کە بەردەوامن لە گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی و هاوکاری بۆ هەژاران و کەمدەرامەتانی سنووری پارێزگای هەولێر.

سوپاس بۆ شارەوانی و کارەبا و ئاو و بەرگری شارستانی و کشتوکاڵ، سوپاس بۆ ئیدارە و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگایی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەهەموو تواناییەوە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستن و پارێزگاری لێکردنیان و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر پابەندبوونی هاوڵاتییان بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ و بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکەینەوە و داواکارین خۆیان بپارێزن و لەماڵەکانیان بمێننەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.3.25

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.