باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا

 دوای ئه‌وه‌ی سێ مووشه‌ك له‌ نزیك باڵيۆزخانه‌كه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و ئه‌مه‌ش وای كرد باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێبدات.

ماڵپه‌ڕی بغداد الیوم، بڵاویكرده‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێ موشه‌ك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وای كرد به‌رپرسانى باڵیۆزخانه‌كه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ لێبده‌ن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی نه‌زاندراون.