سێ كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون
26/3/2020 - 09:36
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: سێ كه‌سی دیكه له هه‌ولێر ده‌رئه‌نجامی پشکنینەکانیان ئه‌رێنی بوون و تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
26 ئازار 2020