Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:38

هێلی ئاسمانی عێراقی دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە

هەماهەنگی دەکرێ بۆ کار ئاسانی و گەرانەوەی خەڵک لە دەرەوی عێراق
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ یەکشەممە هێلی ئاسمانی عێراقی گەشتی ژمارە IA241ـی خۆی لەنێوان بەغدا و مۆسكۆ دەست پێدەكاتەوە .

هەروەك پێشتر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق بەمەبەستی گەڕاندنەوی قوتابیان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ناو ووڵاتەکەیان گەشتەكانیان دەست پێدەكەنەوە . 

پێش چەند رۆژێکیش دوو گەشتی تری ساز درابوو بۆ هەریەک لە دەلهی پایتەختی هیندستان و قاهیرەی پایتەختی میسر، لەم گەشتانەدا بە سەدان گەشتیار و قوتابی عێراقی و کورد لە رێگەی فرۆکەخانەی بەغدا گەڕاونتەوە وڵات .

لەسەر بریاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هەماهەنگی دەکرێ بۆ کار ئاسانی و گەرانەوەی خەڵک لە دەرەوی عێراق .

شایەنی باسە دوای گەرانەوەیان بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی عیراق گەشتیاران لە رووی تەندرووستی پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت . 

هەڤال حمد

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.