داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

له‌باره‌ی ده‌نگۆی 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی رۆزنه‌فت داوای به‌ڵگه‌ ده‌كات

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌نگۆی 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی ڕۆزنه‌فت داوای به‌ڵگه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌كات.

دەقی به‌یاننامه‌كه‌ی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان:

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار (مەسرور بارزانی) لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی بەڵگە و راستیەکان پێکهێندرا بۆ بەدواداچوون لە دەنگۆی ئەو (250) ملیۆن دۆلارەی کە گوایە کۆمپانیای روزنەفت داویەتی بە لایەنێک و ئەو یەک ملیار دۆلارە کە گوایە لە بانکێکی لوبنانە و چەند رۆژێکە لە دەزگاکانی راگەیاندن باسدەکرێ، داوا دەکەین هەر لایەنێک بەڵگەی پێویستی لایە پێشکەش بەم لیژنەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات، بە مەبەستی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی لە رێگەی ئیمێل و ژمارەی مۆبایلی پەیجەکەمان. بە پێچەوانەوە هەر لایەنێک، یان کەناڵێکی راگەیاندن، یان کەسێک بەبێ بەڵگە ئەم بابەتە بوروژێنێت رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان