له‌ هه‌ولێر دوو تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌

دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێنداوێكدا ڕایگه‌یاند: دوو نەخۆشیتر لە شاری هەولێر  كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ بوون بەتەواوی چاکبوونەوە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو. دوای چەندین جار پشکنین بەتەوای گەڕانەوە باری ئاسایی. کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی کە چاکبونەتەوە پێنج نەخۆشە.

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر 29 ئازارى 2020