سەرۆك و ئەندامانی رێكخراوی وار لەماڵەكانیان چاڵاكی رۆژی کاتژمێری زەویان ئەنجامدا

چالاكی كاتژمێری زەوی، چالاكییەكی جیهانییە

شه‌وی 28-3-2020 لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بەدروشمی باسروشت بدرەوشێتەوە  بە هەڵگیرساندنی مۆم و خامۆشکردنی روناکی گلۆپەکان، چالاكی کاتژمێرى زەوی کرایەوە. 
چالاكی كاتژمێری زەوی، چالاكییەكی جیهانییە و بە بەشداری زیاتر لە 172 وڵات  و 7000 شاری جیهانی دەکرێتەوە،  هەموو ساڵێك لە كۆتا شەممەی مانگی ئازار ، لە كاتژمێر 8:30 شەو دا ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی دروستكردنی پردی پەیوەندی یە لە نێوان مرۆڤ و ژینگەكەی لە جیهاندا، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی بەرز كردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی تاكەكانی كۆمەڵگا و پاراستنی زەوی.
 
ژێده‌ر: زاری كرمانجی