قایمقامیه‌تى شه‌قڵاوه چه‌ند بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات
30/3/2020 - 14:29
له‌راگه‌یاندراویكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای شه‌قلاوه بڵاوی كرده‌وه‌كه لەبەر بەرژەوەندی گشتی و تۆمار کردنی حاڵەتی نەخۆشی لە ناحیەی خه‌لیفان و دروستبوونی مەترسی لەسەر شاری شه‌قڵاوە ، بــــڕیــــارمـــان دا بە :
داخستنی سەرجەم شەقامەسەرەکییەکان و لاوەکییەکان داخل بوون بو ناو سەنتەری قەزا ، تەنها ڕێگای هاتن وچون دووسایدی سەرمەیدان - کارەبا دەبێت
قایمقامیه‌تى قه‌زای شه‌قلاوه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه زۆر پابەند بن بە ڕێنماییەکانی قەدەغە کردنی هاتوچۆ و ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان ، بۆکاری زۆر پێویست نەبێ لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە
راشیدهگهیهنن ، لە دووایی کاتژمێر 6 ئێوارە بەهەموو شێوەیه‌ک هاتو چۆ قەدەغەیە تەنها بۆ حاڵەتی نەخۆشی ، بەپێچەوانەوە ناچار ئەبین لە ڕێگای دادگا کاردانەوەی یاسایی بکەین