چه‌ندین زانیاریی سه‌رنجڕاكێش سه‌باره‌ت به‌ زمانی ئینگلیزی

ته‌نها له‌ ئه‌مه‌ریكا، 24 دیالێكتی جیاوازی ئینگلیزی هه‌یه‌

 

ئینگلیزی به‌ناوبانگترین زمانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانداو به‌ زمانی زاست و ته‌كنۆلۆجیاو هێز ناسراوه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و زمانه‌ جیهانییه‌:

1. ئینگلیزی زمانی جیهانیی ئاسمانه‌كانه‌. به‌ چاوپۆشین له‌وڵات و ئه‌و زمانه‌ی خۆیان له‌بنه‌ڕه‌تدا قسه‌ی پێده‌كه‌ن، هه‌موو فڕۆكه‌وانه‌كان پێویسته‌ له‌سه‌ریان فێری ئه‌م زمانه‌ ببن و قسه‌ی پێبكه‌ن.

2.  زمانی ئینگلیزی بۆ گوزارشتكردن له‌ "سه‌رخۆشبون" سێ هه‌زار وشه‌ی هه‌یه‌.

3.به‌گشتی هه‌ر قه‌ڵه‌م ره‌ساسێك ده‌توانرێت هێڵێك كه‌ درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 56 كیلۆمه‌تر بێت یان نزیكه‌ی 50 هه‌زار وشه‌ی ئینگلیزی پێبنوسرێت.

كێش باوه‌ڕناكات ده‌توانێت تاقیبكاته‌وه‌!!!

4. رسته‌ی The quick brown fox jumps over a lazy dog سه‌رجه‌م 26 پیته‌كه‌ی زمانی ئینگلیزی له‌خۆده‌گرێت.

5. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نایجێریا به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن له‌ هی شانشینی یه‌كگرتوو زیاتره‌.

6.  له‌سه‌دا 25ی هه‌موو ئه‌و تێكستانه‌ی به‌ ئینگلیزی ده‌نوسرێن بریتین له‌م وشانه‌:

a, and, be, have, he, I, in, of, that, the, to.

7. له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن، ته‌نها ئه‌مه‌ریكا پیتی z به‌ زیی گۆده‌كات نه‌ك زێد!

8. پیتی جه‌ی یه‌كێكه‌ له‌و پیتانه‌ی ئینگلیزی كه‌ بنه‌ڕه‌تی نین و دواتر بۆ ئه‌بجه‌دیی ئینگلیزی زیادكراون.

 

9. ته‌نها له‌ ئه‌مه‌ریكا، 24 دیالێكتی جیاوازی ئینگلیزی هه‌یه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر جارجاره‌ له‌كاتی سه‌یركردنی فیلمێكی ئه‌مه‌ریكیدا، مێشكت ته‌قه‌ی هات و هیچ وشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لێ تێنه‌گه‌یشتیت، دڵ له‌دڵ مه‌یه‌، ئاساییه‌.

10. له‌سه‌دا 89ی خه‌ڵكی سوید، به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن.

11. درێژترین وشه‌ی باوی ئینگلیزی كه‌ پیتی بزوێنی تێدا نه‌بێت rhythmsه‌.

12 له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، یه‌ك ملیار كه‌س به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن. واته‌ یه‌ك كه‌س له‌هه‌موو حه‌وت كه‌سێكی كۆی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی.

 

13. ئه‌گه‌ر له‌ژماره‌ یه‌ك تا 100ی ئینگلیزی به‌خێرایی ئاسایی و ده‌نگی به‌رز بژمێریت، ئه‌وا 75 تا 80 چركه‌ت پێده‌چێت.

14.ته‌نها به‌شی ئینگلیزی ماڵپه‌ڕی ویكیپێدیا، 36 ئه‌وه‌نده‌ی ئینسایكلۆپیدیای بریتانیكا، زیاتر مادده‌ی تێدایه‌.

15.ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ چین به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ زیاتره‌ كه‌ له‌ئه‌مه‌ریكا به‌و زمانه‌ قسه‌ده‌كه‌ن.

 

16. هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كات، نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار وشه‌ له‌مێشكیدایه‌و به‌گشتی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 600 میللـی چركه‌دا، وشه‌ی راست له‌ناو ئه‌و په‌نجا هه‌زاره‌دا ده‌دۆزێته‌وه‌.

17. هه‌موو 98 خوله‌كێك، وشه‌یه‌كی ئینگلیزیی نوێ دروستده‌كرێت، واته‌ نزیكه‌ی 15 وشه‌ی نوێ له‌هه‌ر رۆژێكدا.

18.  ئاڵۆزترین وشه‌ له‌زمانی ئینگلیزیدا، setه‌. ئه‌م وشه‌ بچكۆلانه‌یه‌ زیاتر له‌ 430 مانای هه‌یه‌و پێناسه‌ی ماناكانی 60 هه‌زار وشه‌ی پێویسته‌، ئه‌مه‌ش له‌فه‌رهه‌نگی ئینگلیزیی ئۆكسفۆرددا 24 لاپه‌ڕه‌ی گرتووه‌.

19. زمانی ئینگلیزی به‌و هه‌موو شان و شه‌وكه‌ته‌وه‌، ته‌نها پێنج وشه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها له‌پیتی بزوێن پێكهاتبێت و پیتی نه‌بزوێنی تێدا نه‌بێت. ئه‌وانیش بریتین له‌: (aa, ae, ai, oe, eau).

20. به‌گوێره‌ی لێكۆڵه‌رانی زانكۆی وۆرویك، هه‌زه‌لیترین 10 وشه‌ له‌زمانی ئینگلیزیدا ئه‌م وشانه‌ن:

booty, tit, booby, hooter, nitwit, twit, waddle, tinkle, bebop, egghead

ره‌نگه‌ فه‌خامه‌تی جه‌نابت بپرسیت مانای ئه‌و وشانه‌ چیه‌؟ منیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: خوا په‌نامان با، جا چی نیه‌!!!!

21.وشه‌ی good له‌زمانی ئینگلیزیدا، به‌ به‌راورد به‌ هه‌ر وشه‌یه‌كی تر، زۆرترین مورادیفی هه‌یه. ئه‌م وشه‌یه‌ 380 مورادیف واته‌ هاومانای هه‌یه‌. 

22.  ئه‌گه‌ر به‌ نوسین بینوسین نه‌ك به‌ ره‌قه‌م، ئه‌وا یه‌كه‌م ژماره‌ كه‌ پیتی aی تێدایه‌، thousandه‌ كه‌ به‌مانای هه‌زار دێت. هیچ یه‌كێك له‌ژماره‌كانی پێش هه‌زار، ئه‌و پیته‌یان تێدا نیه‌.

23.درێژترین وشه‌ی ئینگلیزی كه‌ بتوانرێت به ‌ته‌نها چوار پیتی جیا دروستبكرێت، senselessه‌ كه‌ چه‌ند مانایه‌كی هه‌یه‌ له‌وانه‌: بێهۆش، بێمانا، هتد...

24. تا ئێستا هیچ كه‌سێك نازانێت بۆچی پیته‌كانی ئه‌بجه‌دیی ئینگلیزی به‌و ریزبه‌ندییه‌ ریزكراون‌ كه‌ باوه‌.

ئه‌گه‌ر تۆ ده‌یزانیت، پێمان بڵێ خێرت ده‌گات.

25. رێزمانزانێكی ناودار هه‌یه‌ به‌ناوی دۆمینیك بۆر كه‌ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسایه‌. كۆتاقسه‌ی ژیانی ئه‌م براده‌ره‌ ئه‌وه‌ بووو كه‌ وتی: ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ ئینگلیزی بڵێیت من خه‌ریكه‌ ده‌مرم، ئه‌وا هه‌ردوو رسته‌ی

I am about to die.

یان

I am going to die.

راسته‌.

26. زۆر خه‌فه‌تیش مه‌خۆ كه‌ نازانیت به‌ ئینگلیزییه‌كی فول قسان بكه‌یت، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت له‌ ئینگلته‌را به‌و هه‌موو شان و شه‌وكه‌وته‌وه‌، 770 هه‌زار كه‌س هه‌ن كه‌ ناتوانن به‌ باشی به‌ ئینگلیزی قسه‌بكه‌ن.

27. رێژه‌ی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا كه‌ به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن له‌ڕێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ كه‌نه‌دییانه‌ زیاتره‌ كه‌ به‌ هه‌مان زمان قسه‌ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 90ی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێدا ته‌نها له‌سه‌دا 85ی كه‌نه‌دییه‌كان به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن.

28. نیشانه‌ی & كه‌ له‌بری and واته‌ "و" به‌كارده‌هێنرێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا 27هه‌مین پیتی زمانی ئینگلیزی بووه‌.

وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
5,637,094
گیانله‌ده‌ستدان
349,273
چاکبوونەوە
2,404,451
تووشبووان
507
گیانله‌ده‌ستدان
5
چاکبوونەوە
403
تووشبووان
4,848
گیانله‌ده‌ستدان
169
چاکبوونەوە
2,852