حکومەتی هەرێم: هیچ كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە

كەمپینێكی سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیێندراوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراونییە و بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێک نییە كەمپەین رابگەیێنێت.

لە راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 05-04-2020 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیێندراوە كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیێنن".

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، کەمپەینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپەینەوه: 

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب:  493  

بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186 

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: 

07705590001

07501751911