به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی كۆڕۆنا "فه‌یروز" ده‌ركه‌وته‌وه‌و دوعا بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كات

زۆر كه‌م له‌ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت

زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان به‌شێوه‌ی جیا جیا هاوڵاتیان له‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌ تووشبوون له‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا.

یه‌كێك له‌و گۆرانی بێژانه‌ی كه‌ زۆر كه‌م له‌ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب و جیهان، "فه‌یروز"ه‌  له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا، له‌خوا ده‌پارێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ به‌ڵای كۆرۆنا بپارێزێت.     

له‌ گرته‌یه‌كی فیدیۆیدا كه‌ كه‌ناڵی ( ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ حه‌ده‌س ) بۆی تۆمار كردووه‌، "فه‌یروز " كتێبێكی پیرۆزی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی كه‌ له‌ به‌ڵای ڤایرۆسی كۆرۆنا بیپارێزێت.

 

ژێده‌ر/ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ حه‌ده‌س