نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 33،92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

لە بازاڕەكانی جیهاندا

وێڕای ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی نێوان ئۆپێك + بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا ساز بكرێت، بەڵام نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی تۆماركرد، هەر بەرمیلێكی بە 33 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ‌ یەكشەممە وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەی ئۆپێك + بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ كە سعوودیە داوای ئەنجامدانی كردووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ساز دەكرێت.

لە كاتژمێر 06:20 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەڕێژەی 0،59 لەسەدا دابەزینی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە 33 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، بەڕێژەی 1،02 لەسەدا رووی لە دابەزینی كرد و گەیشتە 28 دۆلار و نۆ سەنت.

پێشتر كرملین رایگەیاندبوو كە رووسیا دەیەوێت كۆبوونەوەیەكی بنیاتنەر ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا بەدی بێت.