ئەكتەرێكی بەناوبانگی بەریتانیا كاری خێرخوازی دەكات

بۆ هاوكاریكردنی نەخۆشەكانە

ئیمیلیا كلارك ئەكتەری بەناوبانگی بەریتانی رایگەیاند، بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ نەخۆشان، ئامادەیە ژوان لەگەڵ 12 پیاو ببەستێ لەوانەی بە پارەدان بەشدار دەبن.
رۆژنامەیەكی عەرەبی لە هەواڵێكدا بڵاوی كردووەتەوە، كلارك هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كۆمەكی راگەیاندووە و بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش هانی خەڵكی داوە لە هەڵمەتەكە بەشدار بن و ئەو بڕە پارەیەش بۆ هاوكاریكردنی نەخۆشەكانە.


كلارك گوتوویەتی ئە‌و كەسانەی پارە دەدەن، 12 كەس هەڵدەبژێرێ بۆ ئەوەی نانی ئێوارەیان لەگەڵ بخوات دەیەوێ 310 دۆلار بۆ نەخۆشان كۆ بكاتەوە، لە پەیامەكەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت "بە یەكەوە چێشت ئامادە دەكەین و دەیخۆین، دواتر قسە لەسەر هەموو شتێك دەكەین، دابڕان و ترس و گرتە كۆمیدییەكان، من چێشتلێنەرێكی باش نیم بۆیە بەزمەكە خۆش دەبێت".
ئەو كچە ئەكتەرە بەناوبانگە دەیەوێ 310 هەزار دۆلار كۆبكاتەوە، بۆ كۆمەڵە خێرخوازییەكەی كە تایبەتە بەو كەسانەی تووشی جەڵتەی مێشك دەبن، ئیملیا كلارك یەكێكە لە ئەكتەرە بەناوبانگەكانی بەریتانیا لە ساڵی 1986 لەدایكبووە، یەكێك لە كارە بەناوبانگەكانی درامایەكە بە ناوی "Game of Thrones ".


ژێده‌ر/ زاری كرمانجی